21 كارمەندی بەڕێوبەرایەتیەكی هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

21 كارمەندی بەڕێوبەرایەتیەكی هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون

 

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: 21 كارمەندیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەوەش لە ئەنجامی بەریەكەوتنیان بووە لەسەر كارەكانیان.

 

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە: لەسەرەتای هاتنی پەتای كۆرۆنا لە كۆتایی مانگی شوباتی ئەم ساڵ كارمەندانی بەرگری شارستانی بەو پەڕی لەخۆ بردووی و گیان لەسەر دەستانە رۆژانە و شەوانە لە هەڵمەتی رشاندنی شوێنە گشتییەكان و حكومییەكان، گەڕەكەكانی ناوشاری دەوروبەر، گوندەكان، ناحیە و قەزاكان، بەردەوام بوون لە هەڵمەتی ڕشاندنی دژە ڤایرۆس بوون، هەروەها شەو ڕۆژ لە كاتی رووبەروو بوونەوەی ڕووداوەكانی ئاگر كەوتنەوە ئامادەییەكی بێوێنەیان هەبووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بەداخەوە لە ئێستادا كە شەپولی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێرشێكی گەورەی كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان و تەندروستی هاوڵاتیانی هەراسان كردووە، لەو چوار چێوەیەدا كارمەندانی بەرگری شارستانیش بەدەر نەبوون لە تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە، لە ئێستادا (21) كارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ