كوردی‌و
بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، نرخی نەوت به‌رزبوویه‌وه و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 45 دۆلار و حه‌وت سه‌نت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 5-8-2020 بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 45 دۆلار و حه‌وت سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس گه‌یشته 42 دۆلار و 30 سه‌نت.
هه‌ر به‌پێی دواین گۆڕنکارییەکان نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئۆپێک گه‌یشته 44 دۆلار و دوو سەنت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە 4-8-2020 ، نرخی نەوت بەهۆی مەترسی زیادبوونی بەرهەم لە لایەن رێکخراوی ئۆپێک دابەزی، بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی برێنت گه‌یشته 43 دۆلار و 71 سەنت .