دهۆك...دووگوند كەرەنتینە دەكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆك...دووگوند كەرەنتینە دەكرێن


تەندروستی دهۆك ڕایدەگەیەنێت بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا دانیشتوانی دووگوندیان بەتەواوەتی كەرەنتینە كردوە.


بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك ئەمرۆ چوارشەممە 5-8-2020 رایگەیاندوە "دوای ئەوەی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسنوری قەزای ئاكرێ زیادیكرد دانیشتوانی هەردوو گوندی تەلبوك و گۆرانكیان كەسەربە قەزای ئاكرێن كەرەنیتنە كردوە.


ر راشیگەیاندوە" ئەوحالەتە نوییانەی كەلە پاریزگای دهۆك تۆماركراون، براونەتە ئوتێلی تایبەتی و لەوێ دانراون ئەگەر باری تەندروستیان باش نەبیت ئەوكات رەوانەی نەخۆشحخانەكان دەكرێن"


جێگەی ئاماژەیە دوێنێ سێ شەممە 60 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای دهۆك تۆماركران و كەسێكیش بەڤایرۆسەكە گیانی لەدەستدا.

 

هه‌واڵی گرنگ