دوو پهنابهری كورد كه ماوهی چهند مانگێكه بێ سهرو شوێنن تهرمهكانیان له نێوان توركیاو یۆنان دهدۆزرێنهوه دهزگای لوتكهش رایدهگهیهنێت كه لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕاپۆرتی پزیشکیی تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە و تەرمەکانیش دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان.
ئهمرۆ چوار شهممه دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوكردۆتهوهو ئاماژه بهوهدهكات: دوای دوو ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە وڵاتەکانی تورکیا و یۆنان لەلایەن دەزگای لوتکەوە دۆزرانەوە کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەستدابوو ،تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە، هەروەها تەرمی (شکار محەمەد)یش، لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیک شاری ساڵۆنیک لە جەنگەڵێکدا دۆزرایەوە".
دەزگای لوتکە ئاشكراشیكردووه کە سیوان ساڵح گەنجێکی تەمەن 30 ساڵە و خەڵکی سەردەشتە، شکار محەمەدیش تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی قەڵادزێیەو لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕاپۆرتی پزیشکیی تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە و تەرمەکانیش دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان.