ژوری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، پێویستە سەرجەم كاسبكار و جووتیاران پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن و كەمتەرخەمی نەكەن.
ژوری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە به ئهنجام و ڕاسپارهكانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دهكات، كه تیایدا هاتووه داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان بە كاسبكار، دوكاندار، جوتیار، كرێكار، فەرمانبەر و موڕاجیعی فەرمانگەكان دەكەین لە پێناوی سەلامەتی خۆیان و كەسوكاریان چیتر كەمتەرخەمی نەكەن، لەمەودوا پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن هەم لە ماڵەوە و هەم لە شوێنی كاریاندا بە بەستنی دەمامك و خۆدورگرتن لە هەموو چەشنە بەریەككەوتنێك.
ڕوونیشیدەكاتەوە، پێویستە نۆڕینگەكان تەواوی ئامرازەكانی پێویستی تاكپارێزیی بۆ نەخۆش و سەردانیكەرەكانیان دابین بكەن و پابەندیی تەواوی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بن.
ئهوهش خراوهته ڕوو: دەبێت سەرجەم ماركێت و ڕیستۆرانت و شوێنە بازرگانیەكان، ئامرازەكانی خۆپارێزیی بۆ سەردانیكەر و كڕیارەكانیان دابین بكەن.