بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان ژمارەیەك گەڕەك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن.
ئهمڕۆ شهممه 8 ی ئابی 2020 بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست ماڵپهڕی كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند، بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان بە تایبەت لە ئەندەرپاسی نزیك مزگەوتی شەهیدان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ژمارەیەك گەڕەك بێ ئاو دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك ئاماژهی بهوهش كردوه، گەڕەكەكان لە شندوخا، روناهی و رەزا، مهاباد و نزاركا، دیسان ئیتیتێ، ئیتیتا گوند هەروەها پیشەسازی و بەروشكی سەرهەڵدان ڕۆژانی 10 و11 و12 ی ئاب بێ ئاو دەبن.
ههروهها بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات بۆ ماوەی ئەم سێ ڕۆژە دەست بە ئاوەوە بگرن له جاران كهمتر ئاو سهرف بكهن، تاوەكو دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.