هەموو ڕێیەك دەچێتەوە ...؟ بانە ؟ یان ...
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەموو ڕێیەك دەچێتەوە ...؟ بانە ؟ یان ...

 

 

جاران نەخۆشی شەكرە، زەخت، خوێنبەرەكانی دڵ ... زۆر بە جیا باس دەكران، ئێستا پەیوەندیان ئەوەندە بەهێزە تەنانەت لە كۆنیشانی زیندەپاڵدا هەموو پێكەوە هەماهەنگن بۆ ڕزاندنەوەی شانەكانی لەشی مرۆڤ .... وێستگەی پێك گەیشتنیان بریتیە لەو خاڵانە...

1. ڕەگەزە كارندەكانی ئۆكسجین (ROS) ـ Reactive oxygen species لە هەموو ئەو نەخۆشیانە زۆرە لەلەشداو كاری تێكدان لە شانەكان ئەنجام دەدەن.

2. تەسك بوونەوەو ڕەق بوونی خوێنبەرەكان لە هەموویان هەیە.

3. هەموو یان هەموو ئاست و بەشەكانی لەش دەگرنەوەو هیچی پاز نادەن.

4. ڕێگەی خۆ پاراستن و چارەسەركردنیان یەكجار لەیەك نزیكە، بەتایبەتی ستایلی ژیان.

(جێگەی سەرنجە ئەو كۆڤید – 19 یەش هەمان پاسۆ فیزیۆلۆژی هەیە) (بۆیە خۆلاواز كردن، سەوزە خواردن، وەرزشی ڕۆژانە وا دەكات ئەگەر ئەو نەخۆشیەشت گرت بە سووكی بڕوات).

(د. یوسف خەتێ‌ – پسپۆری نەخۆشی هۆرمۆنەكان)

 

هه‌واڵی گرنگ