قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان گردبونەوە و كۆبوونەوەی ھاووڵاتییان لە بازاڕی ئیسكان قەدەغەكرا.
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی تێبینیكرا شەوی رابردوو گردبونەوە و قەرەباڵغییەكی زۆر ھەبوو لە شەقامی ئیسكان بەھۆی سەیركردنی یاری تۆپی پێ بەبێ گوێدان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی بڕیاردرا رێگری لەو قەرەباڵغییە بكرێت .
ئەوەشی خستەڕوو: شەوی رابردوو بە هاوكاری شارەوانی و ھێزی زێرەڤانی رێگەیان نەدا گردبونەوە و قەرەباڵغی شەقامی ئیسكان دووبارە ببێتەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتییان .