هه‌ولێر.. روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه‌ ده‌درێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌ولێر.. روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه‌ ده‌درێت

كوردیو

قائیمقامی هەولێر له‌باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاساییە.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9-8-2020 نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ یەك شەممە دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەت ئاساییە و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێكی دوورە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ”ئەگەر هاووڵاتیان پابەندنەبن، ناچاردەبین ڕێكارەكان توندتر بكەینەوە، كە ئەگەری قەدەغەی هەیە هاتوچۆ وەك بژاردە بەكاربێنین”.

به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تائێستا له‌ پارێزگای هه‌ولێر پێنج ھەزار و 920 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ ھەزار و 511 كەس چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 162 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ