جارێكی دیكە دادگایی كەیسی سێوان قادر دواخرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جارێكی دیكە دادگایی كەیسی سێوان قادر دواخرایەوە


لە دوای ئەوەی پێشتر دادگاییەكە بۆ ماوەیەك دواخرا،و بڕیاربوو ئەمڕۆ یەك شەممە دوایین دادگایی كەیسی سێوان قادر بەڕێوە بچێت و پرسی ئەو كەیسە یەكلابكرێتەوەبەڵام جارێكی دیكە ئەو دادگاییە بۆ ڕۆژی سێ شەممە دواخرایەوە.

 

پەیامنێری كوردیو لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین:هەرچەندەوابریاربوو ئەمڕۆ یەك شەممە دوایین دادگای كەیسی سێوان قادر بەڕێوەبچێت و پرسی ئەو كەیسە یەكلابكرێتەوەو بڕیاری كۆتای بدرێت بەڵام جاریكی دیكە دادگاییكردنەكە دواخرایەوە.

ئاماژەی بەوەشدا" هۆكاری داوخستنی دادگاییكردنەكە بۆئەوە دەگەرێتەوە كە هاوسەری ناوبراو كە تۆمەتبارە بە رووداوەكە ئامادەی داییكردنەكە نەبوو بۆیە دادوەر دادگایكردنەكەی بۆرۆژی سێ شەممەی داهاتوو دواخست"

پێشتر پارێزەری كەیسی سێوان قادر و منداڵەكانی بۆ‌ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەدا: لەلایەن پارێزەرانی تۆمەتبارەكەوە داوا لە دادگاكرا ئەو سیدیانەی وەك بەڵگە دراونەتە دادگا لە ناو هۆڵی دادگاییەكە لێ بدرێتەوە، بەڵام دادگا وەك پێدانی دەرفەتێكی دیكە بە پارێزەرانی تۆمەتبار كەیسەكەی بۆ دانیشتنێكی دیكە دواخست.

 

جێگەی ئاماژەیە، شەوی ١٦ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا دایكێك و سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 

هه‌واڵی گرنگ