ته‌ندروستی عیراق چاكبوونه‌وه‌ی ژمارەیەكی زۆری تووشبوانی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌ندروستی عیراق چاكبوونه‌وه‌ی ژمارەیەكی زۆری تووشبوانی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 2 هه‌زارو 271  حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا و 82 كەسیش به‌ په‌تاكه‌گیانیانلەدەستداوە.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 9 ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 18 هەزار پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2 هه‌زارو 726 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

تەندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 97 و هەولێر 285 و دهۆك 160 و كەركوك 150 حاڵەت تۆماركراوە.

 لە بەیاننامەیەكدا  ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، كە 2هه‌زارو 271 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 82 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ