كوردی‌و
دوای دابه‌زینی یه‌ك ئۆنسه بۆ هه‌زار و 900 دۆلار، ئه‌مرۆ نرخی زێڕ جارێكی دیكه به‌رزبوویه‌وه و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گه‌یشتۆته هه‌زار و 935 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12-8-2020 بەمشێوەیە دەبێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 288 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 336 هه‌زار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 377 ھەزار دینارە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، وەبەرهێنەران بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا سەرمایەکانیان دەکەنە زێڕ و بەو هۆیەشەوە خواست بۆ ئەو کانزا زەردە روو لە زیادبوونە و رۆژانه نرخه‌كه‌ی به ناجێگیری ده‌مێنێته‌وه.