به مه‌به‌ستی ڕشادن و ده‌رمانڕێژكردن، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک ناوبازاڕی ئەو شارەیان بە تەواوەتی چۆڵکرد و دوکاندار و کاسبکارانیش ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
ئەمڕۆ چوار شەممە، 12ی ئابی 2020، په‌یامنیرمان ئارام حوسێن له شاری دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین، بە بیانوی دەرمان ڕشتن لە ناو بازاڕدا،كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ تەواوی دوکانەکان داخراون و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بچێتە ناو بازاڕەوە.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزە ئەمنییەکانی ئه‌و شاره‌لە چەند شوێنێکی جیا جیا بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگە لە کۆبوونەوەى خەڵکی دەگرن و ناهێڵن كه‌س بپێته ناو بازاڕه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بەشێک لە دوکانداره‌كان دژی بڕیاری چۆلكردنی بازاڕه‌كه وەستاونەتەوە بەڵام هێزە ئەمنییەکان له شوێنه‌كه دوریان خستوونەتەوە.