ده‌سته‌ی وه‌به‌رهینان بڕیاریدا سزای هه‌ر وه‌به‌رهێنێكی كه‌مته‌رخه‌م بدات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانه‌كه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه به‌رێكی ئه‌نجامنه‌دات.
د. محەمەد شوکری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بڕیارێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان ئاشكرا ده‌كات: به‌پێی بڕیاره‌كه ھەر وەبەرھێنەرێک کەمتەرخەم بێت و پڕۆژەکەی ئەنجام نەدات، مۆڵەتی پڕۆژەکەی ھەڵوەشێننەوە ئه‌و پارچه زەویەشی لێ وەردەگرنەوە و دەیگەڕێننەوە بۆ حکوومەت كه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه پێی دراوه.
له میانی كارپێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ھەر ئەمڕۆ لە شوێنێک ١٠پڕۆژە و لە شوێنێک ٨ پڕۆژە و لە شوێنێکی دیكه ٣ پڕۆژە، کە سه‌رجه‌میان دەکاتە ٢١ پڕۆژە لە ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشێندراونەتەوە.