تیمی مایکرۆسۆفتی وێب ئاب چیتر پشتگیری لە براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر 11 ناکات و بۆ بەشداربووان بەردەست نابێت.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، لە ناوەراستی مانگی ئابی ساڵی داهاتوو ، بەفەرمی براوسەرەكە داەخرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، پرۆگرام و ئاپەکانی دیكەی مایکرۆسۆفت كە ژمارەیان 365 ئاپ و خزمەتگوزارییە، پشتگیری براوسەرەکە دەکەن تا ساڵی داهاتو و دوای وادەی دیاریكراو ئەوانیش پشتگیریەکە دەوستێنن.
كرۆمپانیاكە رایگەیاندووە ، لەبری ئەو براوسەرە ، براوسەری (مایکرۆسۆفت ئێدج) بۆ بەشداربووان بەردەست دەبێت.