ئۆتۆنۆمیه‌كه‌ی سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رِابردوو كه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵگیرسانی شۆرِشی ئه‌یلول و به یه‌ك دڵ و یه‌ك ده‌ستی تێكرِای جه‌ماوه‌ری ئه‌وكاتی كوردستانی باشور هاته ئاراوه، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رگه‌ی مامه‌ڵه و هاوكێشه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی نه‌گرت و توشی ئه‌و نسكۆیه‌بوو كه‌بینیمان،
ئه‌ی ئاخۆ بۆ ئه‌مرِۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هیچكام له حیزبه‌كان دانویان پێكه‌وه ناكوڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و سێ حیزبه‌ش كه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م كابینه‌یه‌ن له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كیتر نارِازی و بێزاری تێكرِای جه‌ماوه‌ری كوردستان له سه‌ركرده و حكومه‌ت و حیزبه‌كان و به‌رده‌وام پلان و پیلانی ولاَتانی دراوسێ و زلهێزانیش به ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت، ئه‌وان له‌هه‌ر شتێك‌دا ناكۆكبن له دژایه‌تی بون مانه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی ئێمه‌دا كۆك و هاورِان.
لێره و له‌وێش گوێ بیستی به‌رگریه‌ك له‌م كیانه ده‌بین ئه‌وانیش یان جه‌نه‌رِاڵێكی خانه‌نشینه یان سیناتۆر و دیبلۆماتكارێك كه ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریه و هیچیتر.
ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت تا حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌هێزببێته‌وه كیانی حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی فه‌رمانرِه‌وایی ده‌سه‌لاَتی خۆماڵیدا هێنده نا جوامێرِانه ئیداره‌ی هه‌رێمه‌كه‌تانداوه، ئه‌وه‌تا ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت ( ئه‌وه‌ی به‌عس نه‌یكرد به‌م میلله‌ته ئێمه كردمان).
له كۆتایدا ئێوه له ئه‌زمونه‌كانی پێشتر به‌هێزترنین و نه‌یاره‌كانیشمان له نه‌یاره‌كانی ئه‌وكات به‌هێزترن.
ئیتر بۆچی به‌گومانبین له ئاوابونی خۆری كیانه‌كه‌مان، ئه‌رێ ئێوه هۆكارێكی به‌هێزتر له خاڵه لاوازه‌كانی خۆتان و خاڵه به‌هێزی نه‌یاره‌كانمان شك ده‌به‌ن؟