چۆن ڕێگە بگرین لە بۆنی ناخۆشی دەم ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن ڕێگە بگرین لە بۆنی ناخۆشی دەم ؟؟

 

 

پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە بۆ هێشتنەوەی بۆنی دەمت بە خۆشی:

1. دەمو ددانت بشۆ ڕۆژی دووجار بەیانیان و ئێواران. 

2. دەرمان (مەعجون) ی باش بەكاربهێنە بۆ ششتنی ددانت. 

3. دوای خواردنی هەر شتێك بە ئاو دەم و دانت بشۆ. 

4. ئەگەر بۆتكرا رۆژی دووجار بە ئاوو خوێ ‌غەرغەرە بكە. 

5. رۆژانە لەگەڵ پاك كردنەوەی ددانت زمانیشت بەفڵچەی تایبەتی پاك بكەرەوە.

6. هەندێك جار نوێكەرەوە (فرێشەر) بەكاربهێنە، كە لە دەرمانخانەكان ئەتوانی وەدەستی بخەی. 

7. خۆت لەو خواردنانە بەدوور بگرە كە دەچنە نێوان ددانەكانت. 

8. ڕۆژانە ئاوێكی زۆر بخۆرەوە، چونكە دەمت پاك دەكاتەوە لە میكرۆب و بەكتریا. 

9. دەزوو (داو) بەكار بهێنە بۆ پاك كردنەوەی نێوان ددانەكانت، چونكە ششتنی ددانت بە فڵچە تەنها (50%) ددانەكانمان پاك دەكاتەوە. 

10. ئەگەر پاش جێبەجێكردنی ئەوانەی سەرەوە دەمت هەر بۆنی هات ئەوە سەردانی دكتۆرەكەت بكە.

 

هه‌واڵی گرنگ