له ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ هیندستان پێش وڵاتی به‌ڕازیل كه‌وت له ریزبه‌ندی دووه‌می وڵاتانی جیهان دێت دوای ئه‌مه‌ریكا
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕازیل له پله‌ی دوه‌می ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهان ده‌هات له ڕووی زۆری ژماره‌ی توشبون به كۆڕۆنا ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 7 ی ئه‌یلولی 2020 دوای ڕاگه‌یاندنی ئاماره‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری ژماره‌ی توشبوان له هیندستان،به‌ڕازیل بۆ ریزبه‌ندی سێیه‌م دابه‌زی و هیندستان جێی گرته‌وهو هاته پله‌ی دوه‌م دوای ئه‌مریكا.
هه‌ر به پێیی ئاماره ڕاگه‌به‌ندراوه‌كان ته‌نها له‌یه‌ك ڕۆژدا له هیندستان 90 هه‌زار توشبون به كۆرۆنا تۆماركراوه كه تاوه‌كو ئێستا كه له هچ وڵاتێكی تر ئه‌م ژماره به‌رزه تۆمار نه‌كراوه و ژماره‌ی تووشبووانی گه‌یشته چوار ملیۆن و 208 هه‌زار حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی worldometers له به‌رازیل ژماره‌كه چوار ملیۆن و 137 هه‌زار حاڵه‌ته و 126 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، له ژماره‌ی قوربانیان هێشتا به‌ڕازیل له ریزبه‌ندی دووه‌مدا دێت. ئه‌مه‌ریكا به شه‌ش ملیۆن و 460 هه‌زار تووشبوو له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه و 192 هه‌زار كه‌سیش له‌م وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه.
تاوه‌كو ئیستا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 27 ملیۆن و 298 هه‌زار و 907 كه‌س هه‌روه‌ها 894 هه‌زارو 308 كه‌سیش گیانیانله ده‌ست داوه و 19 ملیۆن و 333 هه‌زارو 149 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.