دادگای گشتیی سعوودیە ڕایدهگهیهنێت،بەپێی مادەی 210 حوکمی بەسەر 10 تاوانبار لە کەیسی کوشتنی خاشقچی دەرکرا
ئهمڕۆ دوو شهممه 7 ی ئهیلولی 2020 بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی (واس) سعوودیە ،وتەبێژی فەرمیی دادگای گشتیی سعوودیە ڕایگهیاندوه، حوکمی کۆتایی بۆ تاوانباران به کوشتنی راگەیاندکاری سعوودی جەمال خاشقچی دەرچوو دادگا، بەپێی مادەی 210 حوکمی بەسەر 8 تاوانبار لە کەیسی کوشتنی خاشقچی دەرکرد، بۆ 5 تاوانباریان هەر یەکەی حوكمی 20 ساڵ بەندكردن، بۆ 3 تاوانباری دیكهیان هەر یەکەی به 10 ساڵ بەندكردن.
ههروهها ئهوهش خراوهتهڕوو، بۆ 2 بەندکراوەکەی كه له بهندیخانه بون هەر یەکەیان به 7 ساڵ بەندكردن حوكمدراون.
وتەبێژی فەرمیی دادگای گشتیی سعوودیە ئاماژهی بهوهش كردوه :"کە بۆیان دیار کراوە،ئەم حوکمانە دوا حوکمن و دەچنە بواری جێبەجێ کردن بەپێی مادەی 212 ی سزادان و هەر یەکە لە تاوانباران بەگوێرەی رۆڵیان لە تاوانەکە ئەو حوکمە ئەیانگرێتەوە، کە بۆیان دیار کراوە".