دوو كۆمپانیا بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی كۆرۆنایان ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو كۆمپانیا بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی كۆرۆنایان ڕاگەیاند

دوو كۆمپانیای ئەڵمانی و ئەمریكی بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی كۆرۆنایان ڕاگەیاند.

ئۆغور شاهین بەڕێوەبەری جێبەجێكار له‌ كۆمپانیای (بایۆن تێك)ی ئەڵمانی ڕایگەیاند: بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای (فایزەر)ی ئەمریكی، توانیوویانە ڤاكسینێكی نمونەیی كۆرۆنا بەرهەم بهێنن.

وا بڕیاره‌ ئەم ڤاكسینە لە نیوەی مانگی تشرینی یەكەمدا ئامادە دەبێت، دووپاتیكردووەتەوە ڤاكسینەكە تایبەتمەندیەتی زۆر باشە و دڵنیان لەوەی دەتوانن لە ماوەیەكی كەمدا كاریگەرییە ئەرێنییەكانی بسەلمێنن.

له‌ رابردوودا ئەو دوو كۆمپانیایە ڕایانگەیاندبوو دوای بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، پلانیان هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ ١٠٠ ملیۆن جورعە لە ڤاكسینه‌كه‌ بخەنە بەردەست، لە ساڵی ٢٠٢١یشدا ژمارەكە بۆ ١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن جورعه‌ بەرز بكه‌نەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ