نرخی نەوت بە ڕێژەیەكی زۆر دابەزی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت بە ڕێژەیەكی زۆر دابەزی

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و نخەكەی گەیشتە 39 دۆلار و 80 سەنت .

پێش داخستنی بازاری بۆرسەی نەوت نرخەکە بەڕێژەی سەدا 0،27 دابەزی و گەیشتە 39 دۆلار و 80 سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٣٧ دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاوی کردونەتەوە، یەدەکەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا دوو ملیۆن بەرمیل زیادی کردوە.

لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا یەدەکەکان ملیۆنێک و 40 بەرمیل کەمبکات.

بەم شێوەیە لە ئەمریکا خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو سوتەمەنییە.

چاوەڕوانییە نەرێنییەکان بەرامبەر ئابووری ئەمریکا و جێبەجێ نەکردنی پلانی بووژانەوەی ئابووری دوای پەتای کۆرۆنا بەو شێوەیەی چاوەڕێ دەکرا هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە.

لە لایەکی دیکەوە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ لە ئەمریکا راگەیەندراون، بۆ جاری یەکەم لەو وڵاتەدا ژمارەی ئەو کەسانەی داوای مووچەی بێکارییان کردوە، هاوشێوەی هەفتەی رابردوو 884 هەزار بووە. لەکاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا ئەو ژمارەیە 846 هەزار بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ