زانایان بەدوای نهێنییەكانی ناو جەستەوەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانایان بەدوای نهێنییەكانی ناو جەستەوەن

 

 

زانایانی ئەمریكا جۆرە ڕۆبۆتێكیان دروستكردووە، كە بە چاوی ئاسایی نابینرێت و هێندەی مووی سەرەو بۆ گەڕان بەدوای ژینگە بایەلۆژییەكانی ناو جەستە بەكار دەهێنرێت.

بەم دواییە زانایانی زانكۆی كۆرنۆل لەئەمریكا پەردەیان لەسەر نوێترین داهێنانیان هەڵدایەوە كە جۆرە ڕۆبۆتێكی زۆر بچووكی مایكرۆسكۆبییە كە لەسەر چوارپێ دەڕوات و لەڕێگەی دەرزییەوە دەكرێتە ژێر پێستەوەو بە بزوێنەری كەهرۆكیمیایی كاردەكات بۆ ئاشكراكردنی هەندێك نهێنی ناو جەستەی مرۆڤ.

یەكێك لە بەشدارانی ئەو پرۆژەی داهێنانە ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو جۆرە ڕۆبۆتانە هێندە بچووكن كە بەچاوی ئاسایی نابیندرێن و چوار قاچیان هەیە كە بە خانەی خۆری كاردەكەن و دەتوانرێت لە ڕێگەی گەیاندنی تیشكی لەیزەر بەو خانە ڕوناكییانە قاچەكان بجوڵێندرێن و ئەمەش وا لە ڕۆبۆتەكە دەكات بڕوات.

خودی ڕۆبۆتەكەش قەبارەی (0.1) ملیمەترەو زۆر ڕەقەو لەخانەی خۆری پێكهاتووە كە لە ماددەی سیلیسیۆم دروستكراوەو چوار بزوێنەری كارۆكیمیاییشی هەیە كە بوونەتە پەلەكانی و دەتوانێت لە ژینگەی زۆر ترشەڵۆكدا خۆی ڕاگرێت و بەرگەی گۆرانكارییەكانی پلەی گەرمی بگرێت كە زۆر جار دەگاتە (70) پلەی سلیزی.

پێویستە بوترێت ئەو توێژەرەوانە تا ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن رۆبۆتی لەو شێوەیەیان دروستكردووە كە جگە لە ئاشكراكردنی ژینگە بیۆلۆژییەكانی ناو جەستە دەكرێت بەسوود بێت بۆ زانستی ماددەكانیش.

هەندێك ناوەندی پسپۆڕ لەو بڕوایەدان لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا بچووككردنەوەی قەبارەی ئامرازە ئەلیكترۆنییەكان بۆتە هۆی داهێنانی تەكنیكی زۆر وردو بچووك و دەتوانرێت ئامێری هەستەوەرو كۆمپیوتەرو تەنانەت میمۆریش لە ڕووبەری زۆر تەنگەبەردا دروست بكرێت، بەڵام كێشەكە ئەوەیە ڕۆبۆت پێویستی بە بزوێنەرو بەشی بزۆزە، مەرجی سەرەكیش ئەوەیە بۆ جوڵاندنی پێویستی بە سەرچاوەیەكی قورسی وزە هەبێت و لەگەڵ خۆی هەڵیگرێت.

تا ئێستاش ئەو ڕۆبۆتە مایكرۆسكۆبیە چوار پەلانە تەواو بێ خەوش نین، چونكە هێشتا لە جوڵەكانیاندا خاون و كۆنترۆڵ ناكرێن، بەڵام داهێنەرانی ئەو ڕۆبۆتە نوێیە پێیان وایە بەستنەوەی ڕۆبۆتەكان بە پێكهاتەی ئەلیكترۆنی مایكرۆسكۆبییەوە، ڕەنگە ڕێگە بۆ بەرهەمێنانی ڕۆبۆتی تەواو سەربەخۆ خۆش بكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ