به‌رپرسێكی كه‌شناسی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،پێشبینی ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما نزمببنه‌وه‌و ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه كۆتایی پێ بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12 ی ئه‌یلولی 2020 مه‌حمود عه‌بدولله‌تیف،به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه له ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ئاماژه‌ی به‌وه :ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتا هه‌فته‌ی گه‌رمای هاوینه له‌عێراق و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما زۆر نزم ده‌بنه‌وه كۆتایی به‌م شه‌پۆلی گارمه‌یه ده‌بێت.
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما مه‌حمود عه‌بدولله‌تیف ئه‌وه‌شی خسته روو ،ئه‌مه‌ی روویداو رووده‌دات له حاڵه‌ته‌كانی كه‌شوهه‌وا،ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه له ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ له سودان، تونس،جه‌زائیر، مه‌غریب بارانێكی به‌خوڕ ده‌بارێ، هاوكات له ئورده‌ن، فه‌له‌ستین، لوبنان، سوریا پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رزده‌بنه‌وه كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌مه رووی نه‌داوه.