پزیشكانی هەولێر بەیاننامەیەكیان ئاراستەی سێ سەرۆكایەتیەكە كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پزیشكانی هەولێر بەیاننامەیەكیان ئاراستەی سێ سەرۆكایەتیەكە كرد

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری نه‌خۆشێكه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر پزیشكێكی نیشته‌جێی خولاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر ، سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان لقی هەولێر بەیاننامەیەكی بەپەلەیان ئاراستەی سێ سەرۆكایەتیەكە كرد و زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر پزیشكه‌ هاوپیشه‌كه‌یان كرد.

لە بەیاننامەكەدا پزیشكان داوایانكردوە لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر سه‌رجه‌م كەسه‌ هێرشبەره‌كان دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە، هەروەها قەرەبوی مەعنەوی و ماددی پزیشكەكە بكرێتەوە.

دەقی به‌یاننامه‌كه‌:

بەیاننامەیەكی بەپەلە بۆ بەڕێزان لە:
بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
بەڕێز سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان
بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری
بەڕێز وەزارەتی داد
بەڕێز وەزارەتی ناوخۆ
بەڕێز وەزارەتی تەندروستی
بەڕێز پارێزگاری هەولێر
زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر پزیشكێكی گەنج (پزیشكی نیشتەجێی خولاو) دەكەین كە لە كاتی ڕاپەڕاندنی ئەركی فەرمی دا و لە ناو توشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بە شێوەیەكی زۆر دڕندانەو و نا مرۆڤانە هێرش كراوەتە سەر ئەو پزیشكە گەنجە لە لایەن كەس و كاری نەخۆش.
ئێمە لە سەندیكای پزیشكانی كوردستان نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین و داوای ڕێككاری زۆر بەپەلە دەكەین بۆ سزادانی كەسانی هێرشبەر، سەندیكای پزیشكان بە ئەركی سەرەكی خۆی دەزانێت ئەو كەیسە بگرێتە ئەستۆ و مافی پزیشكەكە بسەنێتەوە.
داوا دەكەین:
١. لە ماوەی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێر هەموو كەسانی هێرشبەر دەستگیر بكرێن و ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.
٢. قەرەبووی معنوی و ماددی پزیشكەكە بكرێتەوە.
٣. پارێزگاری و ئەمنینەتی نەخۆشخانەكان توندوتۆڵتر بكرێن و ڕێگە نەدرێ حاڵەتی وا دووبارە بكرێتەوە.
٤. لێكۆڵینەوەی ورد بكرێ لەگەڵ ئەو هێزەی پارێزگاری لە نەخۆشخانە دەكات، دەپرسین ئاخۆ چۆن دەكرێ لە هەبوونی هێزی ئەمنی لەناو نەخۆشخانە هێرش بكرێتە سەر پزیشك.
٥. پەڕلەمانی كوردستان هەرچی زووە كار بكات بۆ دەرچواندنی یاسای “پارێزگاری كردن لە پزیشكان” وەك چۆن لە كارنامەی كابینەی نۆی حكومەت دا هاتووه.
سەندیكای پزیشكانی كوردستان
سەندیكای پزیشكانی كوردستان لقی هەولێر
١٣ی سێپتێمبەری ٢٠٢٠

 

هه‌واڵی گرنگ