ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبونەوە

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان سەربە‌ ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سەری هەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنیووە، 29 ملیۆن و 185 هەزار و 779 كەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە رایگەیاند، تا ئێستا 928 هەزار و 290 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 29 ملیۆن و 185 هەزار و 779 كەس بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا 21 ملیۆن و 031 هەزار و 029 تووشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و 226 هەزار و 460 تووشبووش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تا ئێستا لەو وڵاتە، شەش ملیۆن و 708 هەزار و 458 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوه.

 

هه‌واڵی گرنگ