كوردی‌و
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رێنماییه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: خوێندكار مه‌رج نییه وه‌ربگیرێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14-9-2020 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی مه‌رج و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه،"قوتابی/خوێندكار كه فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش ده‌كات مه‌رج نییه وه‌ربگیرێت، چونكه وه‌رگرتن به پێی چه‌ند پێوه‌رێكی تایبه‌ت و له‌سه‌ر بنه‌مای كێبركێی كۆنمره له‌گه‌ڵ قوتابی/خوێندكارانی دیكه‌دا ده‌بێت".
هه‌روه‌ها هاتووه،" وه‌رگرتن له به‌شه‌كان به شێوازی سیستمی ئۆنلاین ده‌بێت، بۆیه قوتابی/خوێندكار مافی وه‌رگرتنی هه‌یه ته‌نها له یه‌ك به‌ش له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه،" كه‌مترین كۆنمره‌ی پێشكه‌شكردن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان 55% ده‌بێت".
بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان كلیك له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
كلیك لێره بكه بۆ بینینی رێنماییه‌كان