كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 5 مەرجی داناوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوه‌خت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 5 مەرجی داناوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوه‌خت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 5 مەرجی داناوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، له‌ یه‌كێكیاندا داوای خێرا په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌لبژاردنه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق داوا ده‌كات: هه‌رچی زووه‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەكان پەسەند بكات و پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی تەواو بكات.

له‌ خاڵێكی تردا كۆمسیۆن داوا ده‌كات: حكومەت بودجەی هەڵبژاردن دەستەبەر بكات و پێویستییەكانی كۆمسیۆنیش دابین بكات و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەرببڕێت لەسەر دامەزراندنی بەڕێوەبەرانی گشتی.

هه‌روه‌ها كۆمسیۆن داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات هاوكاری پێشكەش بكەن بۆ هەڵبژاردن و چاودێری پێویست بكەن بۆئەوەی هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف ئەنجام بدرێت.

 بڕیارە ڕۆژی 6 ی حوزەیرانی ساڵی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بەڕێوەبچێت، دەڵێن ناتوانرێت تا ئەو وادەیە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنێكی پاك بكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ