مووچەی ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتایی ساڵ بۆ فەرمانبەران دابین كراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مووچەی ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتایی ساڵ بۆ فەرمانبەران دابین كراوە

ووتەبێژی فەرمی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند: كورتهێنانێكی زۆریان لە بودجەی ئەم سێ مانگەی كۆتایی ساڵدا هەیە، هاوكات دڵنیایی بە فەرمانبەران و خانەنشینان ده‌ده‌ن لە دابینكردنی مووچەكانی سێ مانگی داهاتوو بۆیان.


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ووتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق ڕایگه‌یاند: كورتهێنانێكی گەورەمان لە بودجه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتایی ساڵدا هەیە.


هاوكات ووته‌بێژی حكومه‌تی عێراق مووچەخۆرانی دڵنیا كردەوە و رایگەیاند: لە بودجەی ئەم مانگانه‌ی كۆتایی ساڵی 2020دا، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین كراوە.


هەروەها لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیشەوە، دووپاتی كردەوە كە حكومەتەكەی مستەفا كازمی سورە لەسەر ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

 

هه‌واڵی گرنگ