وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دواین ئاماری توشبوون به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دواین ئاماری توشبوون به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند

به‌پێی دواین ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، ٥٩٧ تووشبووی نوێ تۆمار كراوه‌، هاوكات ٢٨١ كه‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاكه‌یان تیپه‌ڕاندوه‌.


له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو  ٥٤٤٣ پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش ٥٩٧ تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ له‌ په‌تاكه‌ ٢٨١ كه‌س بووه‌، هه‌ر به‌هۆی كۆڕۆناشه‌وه‌ له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوو ٢٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.‌

ئاماری گشتی:

پشکنین ٣٩٢٦٨٣ (١٤٧٨٢٩ هەولێر، ١٠١١٣٢ سلێمانی، ١٤٠١٠٣ دهۆك، ٣٦١٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٧٩٠٧ (١٤٦٤٠ هەولێر، ١٣٩٤٦ سلێمانی، ٨٠٣٨ دهۆك، ١٢٨٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٤٠٢٧ (١١٠١٦ هەولێر، ٩٠٩٤ سلێمانی، ٢٧٣١ دهۆك، ١١٨٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢٤٨٩ (٣١٢٥ هەولێر، ٤١١٣ سلێمانی، ٥١٧٧ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)
مردن ١٣٩١ (٤٩٩ هەولێر، ٧٣٩ سلێمانی، ١٣٠ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە)

 

هه‌واڵی گرنگ