سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای كرد سبەی چوارشەممە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دێتە کۆبوونەوەی پەرلەمان و گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی بهندیخانه و چاکسازییەکان دەکرێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگهیاند: حکوومەتی ھەرێم رەزامەندیی پێشانداوە بۆ ئەوەی (کوێستان محەمەد) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بێتە پەرلەمان، بۆیە سبەی چوارشەممە 2020/9/16 پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆ دەبێتەوە.
لهماوهی ڕابردوودا لیژنهى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دۆخی بەندیخانە و چاکسازیەکان و پرسی ئازادکردنی مەرجدار و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ بهندكراوان راپۆرتێکیان ئامادە کردوە و بە ئامادەبونی وەزیری کار گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.