وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری توشبون به‌ كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری توشبون به‌ كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 224 توشبووی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون و 80 كه‌سیش به‌ كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 224 توشبوی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون کە زۆرینه‌یان لە بەغدا بووە كە هەزار و 228 کەسن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو: لەو ماوەیەدا چوار هەزار  و 214 توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 80 توشبوش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە پارێزگای دهۆك بوە كە 12 كەس بوە و لە سلێمانیش 10توشبو گیانیان لەدەستداوە.




هه‌واڵی گرنگ