كوردی‌و
وابڕیاره ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی كات و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران بكات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16-9-2020 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی تایبه‌ت به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه‌ی فیدراڵی عێراق، ده‌خرێنه به‌رباس.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وا بڕیاره له‌باره‌ی كات و شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانه‌وه بریار بدرێت.
پێشتر دكتۆر شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاندبوو،" دوای به‌دواداچوونه‌كانمان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت حكومه‌تی هه‌رێم نیازی وایه بۆ مانگی داهاتوو لێبرینی مووچه زیاد بكات و به دوو شێوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌م بكاته‌وه،یه‌كه‌میان ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی بنه‌ره‌تی فه‌رمانبه‌رانه كه 21%ی مووچه‌كه‌یانه".
له‌باره‌ی بڕینی مووچه‌ی زیاتری فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،" جگه له‌و 21%هی كه حكومه‌ت له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دهیبرێت، به‌نیازیشه له‌چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی ده‌ستكاری ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات و لێی ببڕێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای تێپه‌ربوونی زیاتر له نۆ مانگ له ساڵی 2020، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شكراوه كه دوو مووچه‌ی پێشوو به لێبرینی 21% بووه.
به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش، لێبرینی مووچه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 21% به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه.