وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری توشبون به‌ كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری توشبون به‌ كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 357 توشبووی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون،‌ هاوكات 82 كه‌سیش به‌ كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە.

‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه‌ تیایا هاتووه‌: له‌ 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 357 توشبووی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ سێ هه‌زارو 895 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕاردو 82 كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە.‌ 

ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له‌ به‌غدای پایته‌خت كه‌ ژماره‌یان 715 توشبووه‌، هاوكات له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ 496 كه‌س توشبوون.


 

هه‌واڵی گرنگ