چۆن دەزانیت پەردەی گوێت كون بووە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن دەزانیت پەردەی گوێت كون بووە ؟؟

 

 

پەردەی گوێ بریتییە لە پەردەیەكی تەنك، دەبێتە ناوبڕێك لە نێوان گوێ ناوەڕاست و كەناڵی بیستن، كاری سەرەكی ئەم پەردەیە گواستنەوەی شەپۆڵی دەنگە لە گوێی دەرەوە بۆ ئەندامە بچكۆڵەكانی ناو گوێی ناوەڕاست، هەروەها كاری پەردەكە ئەوەیە پارێزگاری لە گوێ دەكات لە میكرۆبەكان و پارێزگاری دەكات لە چوونە ژوورەوەی ئاو بۆ ناو گوێچكە لە كاتی مەلەكردن و خۆشووشتن.

زۆر جار پەردەی گوێ دووچاری هەندێ باردۆخ دەبێت، دەبێتە هۆی دڕانی ئەم پەردەیە دواتر دروستبوونی كون.

هەموو كەسێك دەتوانێت بزانێت كە پەردەی گوێی دووچاری بچڕان هاتووە لە بەدیكردنی كۆمەڵە نیشانەیەك، ئەوكات پێویستە راستەوخۆو بە خێرایی سەردانی دكتۆری پسپۆڕی شارەزا بكات بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە پێش ئەوەی ئاڵۆز بێت، چونكە ئەگەر نا گوێچكە دووچاری هەوكردنی بەردەوام دەبێت و لە دواییدا دەبێتە هۆی كەڕبوون و سەرسوڕان و ژانەسەر.

نیشانەكانی كونبوونی پەردەی گوێ:

1. دووبارەبوونەوەی هەوكردنی گوێ لەگەڵ دەرچوونی دەنگ (كێم و خوێن) لە گوێی تووشبوو. 

2. نەمانی هەستی بیستن بە شێوەیەكی پچر لە گوێی تووشبوو بە كون. 

3. زرینگانەوەو تەپە تەپ. 

4. ئێشێكی زۆر لە گوێچكە كە هەستی حەسانەوە لە دەست دەدا. 

5. تێكهەڵچوون، ڕشانەوە، بەهۆی سەرسووڕانەوە. 

دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی كونی پەردەی گوێ

دەست نیشانكردنی كونی پەردەی گوێ بە دوو قۆناغ دەبێت:

1. پێویستە پزیشك پشكینی گوێچكە بكات بە بەكار‌هێنانی كەلوپەلی تایبەت وە گرینگترینیان ئامێری (مایكرۆسكۆب) بۆ ئەوەی دەستنیشانكردنی زیان و قەبارەی كونەكە كە دووچاری پەردەی گوێ بووە. 

2. پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەو دەنگ و ماددانەی كە لێوەی دەردەچێت. 

چارەسەركــردن ...

1. چارەسەركردن پەیوەستە بە هەندێك هۆكار، لەوانە قەبارەی كونەكە هەمیشە ئەو كونانەی كە گەورەن زیاتر لە سێ‌ ملم پێویستیان بە دوورینەوەی كونەكەیە بە نەشتەرگەری. 

2. ئەگەر كونی پەردەكە بچووك بوو، بەخۆی بەبێ نەشتەرگەری چاك دەبێت. 

3. پارێزگاری لە گوێچكە بكرێت ئەویش بە نەهێشتنی چوونە ژوورەوەی ئاو لەكاتی مەلەكردن و خۆشووشتن بە دانانی پارچە پەمۆیەكی تەڕ بە زەیت یان بە فازەلین بۆ ناو گوێ.

هۆكارەكانی كونبوونی گوێ:

1. هەوكردنی گوێچكەی ناوەڕاست هۆكارێكی سەرەكییە بۆ كونبوونی پەردەی گوێ، كە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی مەوادی هەوكردن و ئەو شلەمەنییانەی كە دروست دەبێت لە گوێچكەی ناوەڕاست كە وا دەكات پاڵەپەستۆیەك بخاتە بەشی ناوەوەی پەردە وە دواتر كونكردنی. 

2. داخستنی كەناڵی ئاستاكیوس كە بەرپرسە لە هاوسەنگی پاڵەپەستۆ لە نێوان گوێچكەو ژینگەی دەرەوە، داخستنی ئەم كەناڵە بە هۆكاری دووچاربوون لە گۆڕانی پاڵەپەستۆی هەوا بەشێوەیەكی لەناكاو، یان بە هۆكاری پشمین لە كاتی تووشبوون بە (پەسیو)، یان لەكاتی گەشتكردن بە فڕۆكە. 

3. دووچاربوونی پەردی گوێ بۆ شەپۆڵی دەنگی بەرز وەك گوللـە یان دەنگی تەقینەوە. 

4. دووچاربوونی پەردەی گوێ بۆ كەلوپەلی ڕەق وەك و دەمبووزو پەمۆی پاككردنەوەی گوێ. 

5. دووچاربوونی سەر بەرووداوێكی بەهێز كە دەبێتە هۆكاری شكانی جومجمەی سەر.

ئێستابە هۆی پێشكەوتنی زانستی، نەشتەرگەی دەكرێ، چارەسەری كونبوونی پەردەی گوێ بە ئاسانی بكرێت بەكاتێكی كەم و بەبێ بڕینی دیار لەلایەن پزیشكی شارەزاوە.

 

هه‌واڵی گرنگ