ئەمریكا لەبارەی ئێران هەڕەشەیەك دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا لەبارەی ئێران هەڕەشەیەك دەكات

 

 

بەڕێوەبەرایەتیەكەی سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنیدا سزا بسەپێنێت بەسەر هەر كۆمپانیایەكی چەكی نێودەوڵەتی كە گرێبەست لەگەڵ ئێراندا واژۆ بكات.

(ئیلیەت ئابرامز) نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداریدا لەسەر ئەوەی هەر كۆمپانیایەكی چەك لەگەڵ ئێراندا گرێبەست واژۆ بكات ئەوا ڕووبەڕووی سزاكانی ئەمریكا دەبێتەوە، ئەمەش چەند كاتژمێرێك دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (مایك پەمپیۆ) وتی : ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و هەوڵدەدات سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دووبارە بسەپێندرێنەوە بەسەر ئێراندا.

بەڵام لە (14) ی مانگی هەشتدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەوڵەكەی ئەمریكای ڕەتكردەوە بۆ درێژكردنەوەی ئابڵوقەی چەك لەسەر ئێران كە لە مانگی (10) ماوەكەی بەسەردەچێت، بەڵام ئەمریكا بەردەوامە لە هەوڵەكانی تاوەكو ئەو ماوەیە درێژبكرێتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ