ئەو شوێنانەی كە دەكرێ خوێنیان لێ وەربگیرێ ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو شوێنانەی كە دەكرێ خوێنیان لێ وەربگیرێ ؟؟

 

 

یەكەم: خوێنهێنەرەكانی قۆڵ (كانۆلای پێوە نەبێ) ئەوانیش 3 جێگەن:

1. خوێن هێنەری (median cubital) یەكەم هەڵبژاردەن شینبوونەوە یان بە ئاسانی تیا ڕوونادات. 

2. خوێنهێنەری (cephalic) هەڵبژاردەی دووەمەو قورسترن بۆ دۆزینەوە. 

3. خوێنهێنەری (basilica) هەڵبژاردەی سێیەمەو تەنها كاتێك كە دوو خوێنهێنەرەكەی پێشوو نەدۆزرایەوە خوێنی لێ وەردەگیرێ و زۆر شوێنكی هەستیارە بەهۆی نزیكی دەمارەكان، لێرە شینبوونەوە بە ئاسانی ڕوو دەدات و دەرچوونی دەرزییەكە ئەگەری زیاترە.

دووەم: لەسەر دەست یان لاتەنیشتی مەچەك لای پەنجە مۆر (كانۆلای پێوە نەبێ).

سێیەم: پێ.

ئەم جۆرە دەبێ پزیشك ڕێگە بدات بە ئەنجامدانی، لەسەر پێ و لە لاتەنیش ئەو شوێنانەی كە خوێنهێنەری ئاشكراو ئەستوری هەیە.

چوارەم: مل.

بە زۆری لە منداڵدا تەنها ئەم شوێنە خوێن باش وەردەگیرێ، چونكە خوێنهێنەرەكەی دیارو ئەستورە بێگومان بەبێ بەستی تۆرنیكا.

پێنج: ڕان.

لە نێوان خاڵی كۆتایی بە یەكگەیشتنی ڕان بە جەستە خوێنهێنەرێك هەیە دەكرێ، بەڵام ئەمە كۆتا هەڵبژاردەیە واتە ئەگەر ئەوانی كە نەبوو ئەمە بەكاردێت دەرزییەكە بە ڕاستی دەخرێتە خوێن هێنەرەكەوەو تۆرنیكا بەكار نایەت.

 

هه‌واڵی گرنگ