ئـەسپرین Aspirin بـۆچی بەكاردێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئـەسپرین Aspirin بـۆچی بەكاردێت ؟؟

 

 

ئـەسپرین بـەكاردێت بـۆ ئەمانەی خوارەوە :

1. بوونی تـاییەكی بـەرز. 

2. بـوونی ئـازاری مـامناوەند لـە لـەشدا. 

3. نـەخۆشییە رۆماتیزمییەكان (ئازارو ئاوسانی جومگەكان). 

4. نـەخۆشی دژە بـەرگری لـوولەخوێنەكانی دڵ لـە منداڵدا. 

5. نـەخۆشی و پـاراستنی بۆرییەكانی دڵ (سنگەكوژێ، جەڵتەی سووكی دڵ، جەڵتەی تەواوی دڵ). 

6. چارەسەرو پاراستنی بۆرییەكانی مێشك (جـەڵتەی كورتخایەن، جەڵتەی خوێن بۆنەچوونی مێشك (Ischemic Stroke). 

7. رێگریكردن لـە شێرپەنجەی قۆڵـۆنی بـۆماوەیی.

8. وەرگرتنی ئـەسپرین ڕۆژانـە هەڵبژاردەیـەكە بۆ ڕزگاركردنی ژیـان وە هەروەهـا دەتپارێزێت لـە سەكتـەی دڵ و نـەخۆشیەكان، بـەڵام نـابێت هـەموو كەس بەكاریبهێنێت بـەهۆی كـاریگەرییە لاوەكییەكانی، بـۆیە دەكرێت لـەژێر چاودێری پزیشك وەربگیرێت.

كـاریگەرییە لاوەكییەكانی Aspirin بـریتییە لـە:

1. دروست بوونی پـەڵـە. 

2. گرژبـوونی بـۆڕی هـەناسە. 

3. نـەزیف بوونی گەدەو ڕیخۆڵـە. 

4. ئازاری سك. 

5. ژانـە سەرو خەواڵوویی. 

ئـەسپرین لـە منداڵان ...

ئەسپرین وا دانراوە كـە پەیوەندی هەبێت بـە Reye's Swndrome بـۆیە دەبێت هـۆشیاربین لـەكاتی دانی ئەسپرین بـۆ منداڵ و نەوجەوانان بـۆ حـاڵەتی هەبوونی تـاو ئـازار. 

ئەسپرین و دووگیانی ...

بـەگشتی هیچ ڕێنماییەك نییە بـۆ بـەكارهێنانی ئـەسپرین بـۆ ئـافرەتانی دووگیان، بەڵام دەكرێت لـەژێر چاودێری دكتۆری پسپۆڕ لەژێر هەر هۆكارێكی پزیشكی بەكاربهێنرێت بـۆ ئـافرەتـانی دووگیان بـە وەرگرتنی ڕۆژانە (60 – 100) ملگم لـە ئـەسپرین.

تێبینی ...

ئـەو منداڵ و نـەوجەوانانەی نیشانەی ئاوڵەو پەسیویان هەیە هەرگیز نابێت ئەسپرینیان پێ بدرێت.

1. نـابێت ئـەسپرین بـەبێ ڕاوێژی دكتۆر بـەكاربێت بـۆ ئافرەتـانی دووگیان. 

2. ئەسپرین بـۆ ماوەیەكی درێژ سەلامەت نییە بـۆ ئەو دایكـانەی كـە شیر دەدەن بـە كۆرپەكانیان. 

3. نـابێت ئـەسپرین بەكاربێت لـەگەڵ ئازارشكێنەكانی NSAIDs بـەتـایبەت Ibuprofen و Voltaren تەنها دەتوانرێت لـەگەڵ Paracetemol .

 

هه‌واڵی گرنگ