هەسارەیەك لە ئاو دەدۆزرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەسارەیەك لە ئاو دەدۆزرێتەوە

 

 

وردە وردە بۆمان دەردەكەوێت كە ئاو ئاوێتەیەكی ئەوەندە دەگمەن نیە لە گەردوون.

هەسارەی (Gliese1214b) لەساڵی (2009) دۆزرایەوە، لەساڵی (2013) لە چاودێریەكان دەركەوت كە هەور هەموو سەر ڕووەكەی داپۆشیوە، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی زیاتر لەلایەن بەشی هەسارەكان لە ئاژانسی ناسا لە ساڵی (2017) بوو بە یەكەم هەسارە كە بڕوا وابێت ئاو هەموو ڕووەكەی دادەپۆشێت، بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانە هەسارەی (Gliese1214b) یەك پارچە زەریا هەموو ڕووەكەی داپۆشیوە، لە نێو گەردوونناسانیش بە هەسارەی ئاوی یان جیهانە ئاویەكە ناسراوە.

ئەم هەسارەیە دەرەكیە، واتە لە نێو كۆمەڵەی خۆری ئێمە نیەو لەجیاتی خۆر بە دەوری ئەستێرەیەكی تردا دەسوڕێتەوە، ئەستێرەكە ناوی (Gliese1214) یەو نزیكەی (48) ساڵی تیشكی لە ئێمە دوورە، هەسارەكەش لە زەوی گەورەترەو كڕۆكەكەی بەردینیە.

چەند ساڵێكە وردە وردە بۆمان دەردەكەوێت كە ئاو ئاوێتەیەكی ئەوەندە دەگمەن نیە لەگەردوون، لایەنی كەم لەنێو گەلەئەستێرەكەمان، هەروەها ئێستا دڵنیاین كە ئاو بەڕێژەیەكی زۆرباش هەیە لەنێو كۆمەڵەی خۆرەكەمان، تەنیا بۆ نموونە زەریایەك لە ئاوی شل هەیە لەژێر چینە بەستووەكەی مانگی یوڕۆپا كە مانگێكی هەسارەی جوپیتەرە، بەپێی لێكۆڵینەوەكان قوڵی زەریاكە پترە لە (100) كیلۆمەترو هەموو ڕووی مانگی یوڕوپای داپۆشیوە، كەواتە تەنیا لەسەر مانگی یوڕۆپا كە چوار جار لە هەسارەی زەوی بچوكترە بڕی ئەو ئاوەی هەیە لەهەموو ئاوی زەریاكانی سەر هەسارەكەمان زیاترە.

لوقمان حەوێز – تێكساس

 

هه‌واڵی گرنگ