ئەو دوو كەسەی لەهەولێر مۆبایلیان لە منداڵان دەدزی، دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو دوو كەسەی لەهەولێر مۆبایلیان لە منداڵان دەدزی، دەستگیركران

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەو دوو تۆمەتبارەی لەهەولێر مۆبایلیان لە منداڵان دەدزی، دەستگیر كران و تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی :بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات، دوو كەسی بە ڕەگەز سوورییان بە ناوەكانی (ش.ع.ق) و (ح.ع.ی) بە تۆمەتی دزینی 11 مۆبایلی زیرەك دەستگیر كرد، كە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان لە دەست منداڵان دەڕفاند و لێیان دەدزین.

ئاماژەی بەوەش كراوە:تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیران و درانە دادگا.

ئەوەش هاتووە:پۆلیس، هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، هەر كەسێك دزیی هاوشێوەی لێ كراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات بكات.

Image may contain: one or more people, beard and closeup

 

هه‌واڵی گرنگ