بۆ جاری یەكەم لەوەتەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی عێراق نەخۆشخانەی ئەلقاسمی گشتی لەشاری بابل بێ هیچ تووشبووێكی كۆرۆنایە.
نەخۆشخانەی ئەلفاسم كە لە (64) قەرەوێلە پێكهاتووە، دوێنێ سێشەممە خاڵی بوونی لە تووشبووان راگەیاند ، ئێستاش هیچ نەخۆشێك لەنێو ئەم نەخۆشخانەیە نەماوە.
محمد هاشم ئەلجەعفەری ، بەرێوەبەری تەندروستی بابل بە رۆژنامەی (الصباح)ـی راگەیاند : " هیچ نەخۆشێك لەنێو نەخۆشخانەكە نەماوە ، ژمارەی تووشبووانی كەم بۆتەوە لەشارەكە".
دەشلێت : " بریارمانداوە بە پاكژكردنەوەی نەخۆشخانەكە بە دەرمانی دژە ڤایرۆس ، لەكاتی تۆمارنەبوونی هیچ حاڵەتێكی دیكە نەخۆشخانەكە ئاسایی دەكەینەوە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی جگە لە تووشبووی كۆرۆنا".
لەسەر ئاستی عێراق (327,580) كەس تووشی كۆرۆنابوون ، (8,682) كەس گیانیان لەدەستداوە و (261,757) چاكبوونەتەوە.