عێراق ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ توشبون به‌ كۆڕۆنا تۆماركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ توشبون به‌ كۆڕۆنا تۆماركرد

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا پێنج هەزار و 55 توشبوی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون،‌ هاوكات 72 كه‌سیش به‌ كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە.

‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌: له‌ 24 کاتژمێری رابردودا پێنج هەزار و 55 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ سێ هه‌زارو 231 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕاردو 72 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.‌ 

ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له‌ به‌غدای پایته‌خت بووه‌ كه‌ ژماره‌یان 953 توشبوه‌، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له‌ پارێزگای ئه‌نباڕه‌ كه‌ 25 كه‌سه‌.


 

هه‌واڵی گرنگ