لیژنەی ناوخۆى پهرلهمانی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، ئیدانەی هێرشەكانی دوێنێ شهوی سەر شاری هەولێر دەكەین و داوای ئاشكراكردنی ئەو "دەستە رەشە" دهیكەن کە ھێرشەكەیان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ، پێنج شەممە،1 ی تشرینی یهكهمی 2020 لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "شەوی رابردوو ھێرشێکی ترسنۆکانە لە دوورەوە و لە رێگەی موشەکی لەرزۆکەوە کرایە سەر ھەولێر و خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، ئێمە ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆک و ترسنۆکانە دەکەین".
لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئهوهشی خستۆتهڕوو، "داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەین لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لەسەر ھێرشەکە و ئەو دەستە رەشەش ئاشکرابکەن كه لە پشتییەوە بووە".
ئهوهش له كاتێكدایه شەوی رابردوو، شەش موشەک ئاراستەى فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر کراوە و هیچ زیانێکى گیانى و ماددییان نەبوو.