ناسك تۆفیق: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان یاری بەقوتی میللەت دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناسك تۆفیق: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان یاری بەقوتی میللەت دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان یاری بەقوتی میللەت دەكات و نازانین ئەم حكومەتە چی پێشكەش دەكات بەهاوڵاتی.


ناسك تۆفیق ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕاگەیاند: شەش ساڵە ئەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە یاری بەقوتی میللەت دەكات لەڕێگەی نەدان و پاشەكەوت و بڕینی موچەی موچەخۆرانی، ناوێك نادۆزمەوە كە ناوی ئەم حكومەتی هەرێمەی لەژێردا پۆلێن كەم ،چونكە حكومەتداری ئاواناكرێت.


ئەوەشی خستەڕوو: كەرتی پەروەردەو تەندروستی،ئاو و كارەبا ،تەنانەت خۆڵڕشتن دراوەتە كەرتی تایبەت و پارە لە هاوڵاتی وەردەگیرێ و موچەش وەك پێویست نادرێت، زەحمەت نەبێ حكومەت چی پێشكەش دەكات بەهاوڵاتی.

 

هه‌واڵی گرنگ