فیلە خاشاك خۆرەكان دەبنە مایەی سەرنج
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فیلە خاشاك خۆرەكان دەبنە مایەی سەرنج

 

 

وێنەی ئەو فیلانەی لەتاو برسێتی خاشاك دەخۆن بۆتە جێگەی سەرنج و توێژەرەوەكانیش شتی سەیر لەسكی فیلەكاندا دەدۆزنەوە.

وێنەگرێكی شارەزای بواری هونەری فۆتۆگرافی وێنەی دەیان فیلی بڵاوكردەوە كە لەناو سەرەلوێنكەكانی شاری ئۆرۆفیلی باشوری سیریلانكادا بە دوای خۆراكی خۆیاندا دەگەرێن.

(سارمابلان تیلاكسان) ئەو وێنەگرە فۆتۆگرافییەی دانیشتووی شاری (جافنا) ی سریلانكایە كە وێنەی ئەو فیلانەی گرتووەو كاتێك بە ناو سەرەلوێنكەكاندا هاتوچۆ دەكەن و هەندێك شت هەڵدەگرن و دەیخۆن كە هەندێكیان ماددەی زیانبەخشە.

ئەم وێنانەش بۆتە جێگەی سەرنجی دانیشتوانی ئەو شارەو تەنانەت چەند شارێكی تری سیریلانكاو كۆمەڵەو ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێزی و ئاژەڵدۆستان.

تیلاكسان باسی لە مەترسی ئەو سندوقەی خۆڵانە كردووە كە سەریان دانەپۆشراوەو ئاماژە بەوەدەكات ئەو جۆرە سندوقانە ژیانی بەناوبانگترین ئاژەڵی وڵاتەكەیان لەناو دەبەن و دەڵێت، ماوەیەكە ئەو فیلانە لەژینگە بنەڕەتییەكەیان دابڕاون و لەتاو برسێتی فێری ڕەفتارێكی نامۆ بوون كە بەناو ئەو سندوقە سەردانەپۆشراوانەدا دەگەڕێن و هەرچییەك ببینن دەیخۆن.

ئەمانەش دوای ئەوە دێت كە ئەو فیلانە ژینگە بنەڕەتییەكانیان وێران كراوەو ژینگەو ژیانیان لەبەردەم هەرەشەی لەناوچووندایە.

ئەو دەڵێت: بەهۆی چاڵاكی مرۆڤ و زیادبوونی ژمارەی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و پەڵكوتانی ئەو چاڵاكییە بۆ ژینگەی بنەڕەتی فیلەكان، فیلەكانی ناوچەیەكی فراوانی سیریلانكا ژینگەیان لێ شێواوەو بەناو شارەكاندا بڵاو بوونەتەوە.

هەروەها دەڵێت: پێشتر ئەو سندوقی فڕێدانی خاشاكانە سەر داپۆشراو بوون، بەڵام بە هۆی كەمتەرخەمی دەسەڵاتدارانی ناوخۆییەوە زۆربەی سندوقەكان شكاون كەس چاكیان ناكاتەوە.

هاوكات بەپێی چەندین ڕاپۆرتی ناوەندەكانی ژینگە پارێزی و ئاژەڵ دۆست، بە هۆی ئەو دۆخەوە تا ئێستا چەندین فیل گیانیان لەدەستداوەو توێژینەوەیەكی پزیشكیش كەلەسەر فیلە مردارەوەبووەكان كراوە ئەوەی دووپاتكردۆتەوە هۆكاری مردنی ئەو فیلانە ئەوە بووە بڕێكی زۆری هەندێك ماددەی پلاستیكی یان ئەو ماددانەیان خواردووە كە هەرس نابن.

ئاژانسی سكای نیوز نووسیویەتی، لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوە كراوە گەر ئەو حاڵەتە چارەسەر نەكرێت ژمارەیەكی زۆرتری ئەو فیلانە لە ناو دەچن كە ڕۆژانێك ئایكۆنی ناوبانگی سیریلانكابوون.

 

هه‌واڵی گرنگ