توركیا ئامادەكاری دەكات بۆ تاقیكردنەوەی سیستەمی S-400
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا ئامادەكاری دەكات بۆ تاقیكردنەوەی سیستەمی S-400

 

 

توركیا هۆشدری داوە ناوچە ئاسمانی و دەریاییەكانی لە هەرێمی دەریای ڕەشدا سنوردار بكات كە ڕەنگە بۆ تاقیكردنەوەی سیستەمی (S-400) ی دژە موشەكی ڕووسی بێت هەفتەیەك پاش ئەوەی گوازراونەتەوە بۆ ناوچەكە.

لە كاتێكدا توركیا لە ساڵی ڕابردوو تاقیكردنەوەیەكی چەكی دژە ئاسمانی ئەنجامدا، تاقیكردنەوەی زیاتر دەشێ ببێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەكان لەگەڵ ئەمریكای هاوپەیمانی ناتۆی، كە زۆر بە توندی دژی كڕینی سیستەمی دژە موشەكی (S-400) ی ڕووسیایە.

لەساڵی ڕابردوو پاش ئەو تاقیكردنەوەیە واشنتۆن بە دەركردنی توركیا لە بەرنامەی فڕۆكەی (F-35) وەڵامی دایەوەو هەڕەشەی سزادانیدا، لەوەتەی لە هەفتەی ڕابردوودا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبۆوە كە تیایدا نیشان دەدرێت (S-400) ەكان لە شوێنێكی نزیك ئەنقەرەوە بەرەو باكور دەگوازرێنەوە نرخی لیرەی توركی گەیشتۆتە نزمترین ئاست.

توركیا لە ساڵی (2017) گرێبەستێكی بۆ كڕینی سیستەمی دژە موشەكی (S-400) لەگەڵ ڕووسیا مۆركرد.

 

هه‌واڵی گرنگ