شاعیرێكی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شاعیرێكی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد

 

 

عوسمان موحەمەد، ناسراو بە (عوسمان هەورامی) كەسایەتی دیاری بواری ئەدەب و نووسین، لەتەمەنی (80) ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

پرۆفایلی عوسمان هەورامی 

لە ساڵی (1940) لە شارۆچكەی تەوێڵە لە دایكبووە.

لە ساڵی (1947) لە قوتابخانەی تەوێڵە خراوەتە بەر خوێندن.

لە ساڵی (1948) ماڵیان چۆتە شاری سلێمانی و ئێستاش هەر لەو شارە نیشتەجێیە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.

لە ساڵی (1958) لە قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایی كوڕان مامۆستای كاتی بووە.

لە ساڵی (1959) لەبەشی زمانی كوردی لە كۆلێژی ئاداب لە بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر هەژاری تەنها دوو مانگ خوێندویەتی و بە ناچاری وازی لێهێناوە.

لە ساڵی (1959) لە گوندی (چنارنە) ی سەر بە ناحیەی (بنگرد) كراوە بە مامۆستای كاتی.

لە ساڵی (1960) بووە بە مامۆستای هەمیشەیی لە گوندی (شێنێ) ی سەر بە قەڵادزێ.

ماوەی (14) ساڵ بەرنامەی (خەندە) ی پێشكەش كردووە لە ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان.

بۆ ماوەی (47) ساڵ وەك مامۆستایەكی دڵسۆز، خزمەتی بە منداڵان كردووە.

یەكەم كەس بووە، كە وشەی (ئاماژە) ی لە نووسیندا بەكارهێناوە.

ساڵی (2003 – 2006) وەك شارەزا لە خانەی وەرگێڕان كاریكردووە.

تاكو ئێستا (18) كتێبی بەچاپ گەیاندووە بۆ‌ منداڵان.

چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە، لەوانە:

1. وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دووجار.

2. بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی.

3. بنكەی ڕووناكبیری گەلاوێژ.

4. دووەمین فیستیڤاڵی هەورامان.

5. گۆڤاری گوڵەكان.

6. گۆڤاری جگەرگۆشەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ