تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهان ٤٠ ملیۆن كەسی تێپەڕاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهان ٤٠ ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان ٤٠ ملیۆن كەسی تێپەڕاند و زۆرینەی تووشبووانیش لە وڵاتی  ئەمریكان.

بەپێی دواین ئامارەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە جیهان، دوای تێپەڕبوونی ١٠ مانگ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان ٤٠ ملیۆن كەسی تێپەڕاند و تا ئێستاش زیاتر لە یەك ملیۆن و ١١٥ هەزار كەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی ٣٠ ملیۆن تووشبووش چاكبوونەتەوە.

لە ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا  زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە كە ژمارەیان ٨ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یەكەمین جار لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو لە شاری (وهان)ی وڵاتی(چین) سەریهەڵدا.

 

هه‌واڵی گرنگ