بەم دواییە تەلیسكۆبی هابل وێنەیەكی نایابی گەردوونی گرتووەو ڕەوانەی كردووە بۆ ئاژانسی ناسا كە تێیدا ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئەستێرە دەركەوتووەو شێوەیەكیان پێك هێناوە كە لە گەردیلەی گازی بەهەڵمبووی هەڵواسراو پێكدێت و ئەم پێكهاتەیە بەڕەسمی پێیدەوترێت (J025157.5+600606)، گەر زۆر سەرنج لە وێنەكە بدرێت، لە خانمێكی قژ درێژ دەچێت بە كراسێكی ئاودامانی سپییەوە.