سەرۆكوەزیرانی عێراق لە دووەم وێستگەی گەیشتەكەیدا بۆ ئەوروپا، ئهمڕۆ گەیشتە ئەڵمانیا و لەگەڵ ڕاوێژكاری ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2020 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی سەردانەكەیدا لە بەرلین لەگەڵ ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كۆبووەوە،دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەشێك لە ناوەرۆكی دیدارەكەیان خستەڕوو.
له كۆنگره ڕۆژنامهوانییهكهدا مێركل ڕایگەیاند، ڕێكخراوی داعش وەك هەڕەشەیەك بۆ ناوچەكە و دەرەوەش دەمێنێتەوە.
ههروهها ئاماژهی بهوهش كرد ، "ئەڵمانیا سورە لەسەر هاوكاریكردنی عێراق، لەوەی پەیوەندیدارە بە هەنگاونان بۆ هێنانەدیی سەقامگیری و ئاسایش و بەهەمان شێوەش گەشەی ئابوری".
لای خۆشیەوە مستهفا كازمی ڕایگهیاند، وڵاتەكەی چاوی لە هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ئەڵمانیا.
باسی لهوهش كرد، "هاتووم بۆ بەرلین بۆ ئەوەی جەخت لەسەر پابەندی عێراق لە ویستی بونیادنانی پەیوەندییەكی پتەو و چاو لەسەر هاوبەشییەكی ڕاستەقینە بكەمەوە".