هێنانی ٤٠٠ بارھەڵگری قاچاخ لە مەرزی باشماخەوە ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێنانی ٤٠٠ بارھەڵگری قاچاخ لە مەرزی باشماخەوە ئاشكرا دەكرێت

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هێنانی ٤٠٠ بارھەڵگری قاچاخ لە مەرزی باشماخ بەبێ دانی گومرگ ئاشكرا دەكات.

لە ڕاگەیەنراوێكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند: دوێنێ لیوا مەریوان بەرپرسی کۆمەڵگەی باشماخ، ئەنجومەنی بارھەڵگرەکانی بانگکردوەو پێی گوتوون: "بە کاتبەکان بڵێن، سبەی بۆ باری گومرگی کەس نەیەت"، واتە: ئەوانەی بەڕەسمی کاڵا دێنن و پشکنیان بۆ دەکرێت نابێت داخڵبکرێن.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش ئاشكرا دەكات: هەر دوێنێ نزیکەی ٤٠٠ بارھەڵگری (قاچاخ) بەبێ گومرگ و پشکنین داخڵدەکرێن، بەبێ ئەوەی دەرگای بارهەڵگرەكان بكرێنەوەو بزانرێ چیان تێدایە، لەگەڵ نزیکەی (١٧٠٠) تانکەری سوتەمەنی. 

لە كۆتاییدا عەلی حەمە ساڵح نوسیویەتی: ئەمە ھەنگاوێکە بۆ ئەوەی کەس گومرگ نەدات، ھەموو بارێک بە قاچاخ و بە نرخێکی کەم و بەبێ پشکنین و گومرگ و وەستان، لە نوسینگەی قاچاخیەکانی بەرپرسانەوە ژمارەی ئۆتۆمبیلەکە بدرێتە ھێزە ئەمنیەکانی خاڵە سنوریەکان و بەبێ وەستان داخڵبکرێن.
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ